کوردستانی

توركیا گەشتەكانی بۆ هەرێمی كوردستان رادەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


توركیا گەشتەكانی بۆ هەرێمی كوردستان رادەگرێت
مەودا میدیا-

بەهۆی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا لە چەند پارێزگایەكی عیراق، وڵاتی توركیا گەشتە ئاسمانییەكانی لەگەڵ عیراق دادەخات و هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.

دانا عومەر، بەڕێوەبەری راگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی وڵاتی توركیا لەگەڵ فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی چاوەڕێ دەكەین بڕیارمان بە دەستبگات".

ئەوەشی خستەڕوو "چاوەڕێ دەكەین سبەینێ یەكشەممە ئەو بڕیارەمان بە دەست بگات بۆ راگرتنی گەشتەكانى نێوان توركیاو فڕۆكەخانەی سلێمانی".

ئەو بڕیارەی وڵاتی توركیا تایبەتە بە وڵاتی عیراق و لەو چوارچێوەیەدا هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان