کوردستانی

ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ یەکەم دانیشتنی خولی بەهارەی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا-

پەرلەمانی کوردستان دەست بە دانیشتنیەکانی دەکاتەوە  و ئەمڕۆش یەکەم دانیشتنی خولی بەهارەی ساڵی دووەم لە خولی پێنجەمی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت.

د.رێواز فایەق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان کردووە بۆ ئاماده‌بوون له‌دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر 11:00ی پێشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2020/3/1.

هەروەها ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستانیش به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی بۆ ئەمڕۆ یه‌كشه‌مه‌ رێكه‌وتی 1ی ئازاری 2020ی راگه‌یاند، کە به‌مشێوه‌یه‌ دەبێت:

یه‌كه‌م: یه‌ك ده‌قیقه‌ بێ ده‌نگ وه‌ستان بۆ رێزلێنان له‌ گیانی شه‌هیدانی كوردستان و عێراق له‌گه‌ڵ مارشی نه‌ته‌وه‌یی.

دووه‌م: كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولــی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق له‌لایه‌ن سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌پێی حوكمی بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.

سێیه‌م: وتاری به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌بۆنه‌ی كردنه‌وه‌ی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له‌ خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.

چواره‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می پێشنیازه‌یاسای (به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی به‌قاچاغبردنی نه‌وت و لێده‌رهێنراوه‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان-عێراق) به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عیراق.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان