کوردستانی
ناوی ئەو کەسانە بڵاوکرایەوە کە لە دەروازەی مونزریە بەبێ پشکنین گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوی ئەو کەسانەی بڵاوکردەوە کە لە مەرزی مونزریە کە یەکێکە لە خاڵە سنوورییەکانی هەرێم گەڕاونەتەوە لە وڵاتی ئیرانەوە.
ئەو ناوانەی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردوونەتەوە ئەو هاوڵاتییانەن کە بەبێ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان 192 کەس دەبێت.
وەزارەتی تەندروستیش لە بانگەوازێکدا رایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی لیستی ناوی ئەو گەشتیارانەی گەڕاونەتەوە هەرێمی کوردستان بەبێ ئەوەی کەڕەنتین بکرێن و جیابکرێنەوە وەیان بە قاچاغ و دوور لە تیمەکانی پزیشکی ئێستا لە هەرێمی کوردستانن یان هەر گەشتیارێکی تر کە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوو گەڕاونەتەوە جێگای مەترسین، ئاگاداریان دەکەینەوە کەوا بەزووترین کات دوورکەونەوە لە ماڵ و منداڵ و خێزانەکانیان و پەیوەندی بە تیمەکانی پزیشکی بکەن، داواش لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین کەوا نزیک نەبنەوە لەم بەڕێزانە لەپێناو تەندروستی خۆتان و خانەوادەتان و پەیوەندی بکەن بە تیمەکانی تەندروستی لەپێناو ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19".