کوردستانی

مژدەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ بەشێک لە مامۆستایانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەیەک لە وەزارەتی داراییەوە بۆ بەشێک لە مامۆستایانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بڕیارە ئەمڕۆ ئاوات شێخ جەناب،وەزیری دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنی  مامۆستایانی گرێبەستی هەردوو پەروردەی دهۆک و گەرمیان بكات.

ئەحمەد عەبدولرەحمان، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کورستان بە مەودا میدیای راگەیاند "دوای بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (34) لە 6/11/ 2019وە نووسراوی سكرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (9700) لە بەرواری 13/11/2019 تایبەت بەهەمیشەییكردنی دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەست لەسەر میلاكی وەزارەتی پەروەردە رۆژی چوارشەممە 26/2/2020 لیستی مامۆستایانی گرێبەست لەگەڵ بەڵگەنامە و زانیاریەكان گەیشتنە وەزارەتی دارایی و ئابووری". 

ئاماژەی بەوەشکرد "دوای دوو رۆژ لە كاركردنی بەردەوام سەرئەنجام كاری وردبینی هەردوو پەروەردەی دهۆك و گەرمیان تەواو بووە و ئەمرۆ بەڕێز وەزیری دارایی و ئابووری واژۆ لەسەر بە هەمیشەكردنیان دەكات". 

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەكانی تریش پرۆسەی وردبینی كردن بەردەوامە تاوەكو بتوانین لە چەند ڕۆژی داهاتوودا، كاری بە هەمیشەیی كردنی مامۆستایانی گڕێبەستی سەرجەم پەروەردەكانی تریش تەواو بێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان