کوردستانی

تەندروستیی هەڵەبجە لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی هەڵەبجە لەبارەی کۆرۆناوە هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی ھەڵەبجە سەبارەت بە  دەنگۆی تۆمارکردنی حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەڵەبجە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند "ئەو دەنگۆیانە رەتدەکەینەوە هیچ حاڵەتێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای هەڵەبجە تۆمار کرابێت".

ئاماژە بەوەشکراوە "هەرکەس و لایەنێک و کەناڵێکی راگەیاند و پەیج و  ئەکاونتی سۆشیال میدیا هەرهەواڵێکی بێ بنەماو ناڕاست بڵاو بکاتەوە کەببێتە هۆی تێکچوونی باری هێمنی و ئاسایشی تەندروستی پارێزگاکەمان دوچاری لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت لەڕێگەی داواکاری گشتی و هێزە ئەمینەکانەوە".
Qaiwan
Qaiwan