کوردستانی

دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەوامی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کەمکرایەوە
مەودا میدیا-

وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا چه‌ند بڕیارێكی نوێی ده‌ركرد و یەکێک لە بڕیارەکان کەمکردنەوەی کاتی دەوامی فەرمانبەرانە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕیاردراوه‌ كه‌ ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران كه‌مبكرێته‌وه‌ و له‌ كاتژمێر 8:00ی به‌یانی تاكو 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆ ده‌بێت".

ئەوەشخراوەتەڕوو "داوا له‌ هاوڵاتیان كراوه‌ سه‌ردانیكردنی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت كه‌مبكرێته‌وه‌ مه‌گه‌ر بۆ كاری پێویست نه‌بێت، هەروەها سیستەمی پەنجەمۆر دەوەستێت و ئەم فەرمانەش تەنها فەرمانگە شارستانییەکان دەگرێتەوە".

لەکۆتایی بڕیارەکەدا هاتووە "كه‌ ئه‌و فه‌رمانه‌ تاكو 10/3/2020 كاری پێده‌كرێت".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان