کوردستانی
مەرج بۆ کردنەوەی کافتریاکان دادەنرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان رێوشێنی پێویست گیراوەتەبەر و لە پارێزگای سلێمانیش لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 26 شوێن داخراوە.
لەشکرد حامید، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا 26 شوێن داخراوە بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی کە مەبەست لێی رێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەر شوێنێک پابەند نەبێت بەو بڕیارانەوە لێپێچینەوەی یاساییان لەگەڵدا دەکرێت".
لەشکرد حامید وتی "خاوەن کافتریاکان دەتوانن دوکانەکانیان بکەنەوە، بەڵام بەو مەرجەی نابێت نێرگەلە بەکاربهێنرێت و لایڤ میوزیکی تێدا ئەنجام بدرێت".