کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراقەوە هەڵوێستی یەکێتی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان چاویکەوت بە ستیڤ فەیگن، کونسوڵی گشتی ئەمریکا لەھەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت پشتگیری لە حکومەتێک دەکەن کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەبێت.
لە دیدارێکدا گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنی و سەربازییەکانی ھەرێم و عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێکرد بە بایەخەوە ھەڵسەنگاندنیان بۆ ئەگەرە سیاسییەکان کرد
بافڵ تاڵەبانی دووپاتی خواستی یەکێتیی کردەوە لە بەرەو پێشبردنی پەیوەندییەکان و بەھێزکردنی ھاریکاری ھاوبەش لەگەڵ ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ھەرێمی کوردستان بگەیەنێت.
سەبارەت بە پێکھێنانی حکومەتی نوێی عیراق ھاوسەرۆکی یەکێتیی رایگەیاند "پشتگیری لە حکومەتێک دەکەین کە توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەبێت و لە ئاست ماف و خواستی ھەموو نەتەوەو پێکھاتەکان بێت و تایبەتمەندی ھەرێم یش لەبەرچاوبگیرێت و دەستەبەری مافە دەستوورییەکانی کورد بکات".