کوردستانی
بە فەرمی... هەواڵێك بۆ فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی كۆرۆنا و گرتنە بەری رێوشوێنەکانی پێشیگرتن لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەكانی حكومەت كەمكرایەوە.
جوتیار عادل، وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند "ئەو بڕیارە هەموو فەرمانبەرانی وەزارەتەكان دەگرێتەوە بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەكان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە".
باسی لەوەشكردووە "دەوامی ئەو فەرمانبەرانە لە 8ی بەیانی بۆ 1ی پاش نیوەڕۆ ەبێت و ئەو بڕیارە تا 10ی مارس كاری پێدەكرێت، هەروەها كار بە سیستمی پەنجەمۆر ناكرێت لەپێناو سەلامەتی هاوڵاتیان".