کوردستانی
شەقامی 100 مەتری سلێمانی ناونرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی نیشاندا لەسەر ناونانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە شاڕێی بابان.
ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی مارس، هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رەزامەندی نیشاندا لەسەر ناونانی شەقامی 100 مەتری سلێمانی بۆ شاڕێی بابان، ئەوەش لەسەر داوای سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی و ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی.
ئەو ناوە وەك هێمایەكە بۆ رۆڵی میرنشینی بابان كە لەناوچەكە لە ماوەی سەدەكانی رابردوو خزمەتیان بە ناوچەكە كردووە و سلێمانی لەسەر دەستی ئەوان دروستكرا.
شەقامی 100 مەتری سلێمانی بە فەرمی لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری لەسەردراوە و بڕیارە لە دوای ئاسایی بوونەوەی كەشوهەوا دەست بەدروستكردنی بكرێت.