کوردستانی

لەسلێمانی چوار كەس توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەسلێمانی چوار كەس توشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان توشبوونی چوار كەسی بە كۆرۆنا لە سلێمانی ئاشكرا كرد.

لە بەیاننامەیەكی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان هاتووە "ئەوانەی لە ماوەی رابردوو پشكنینیان بۆ كراوە لە سلێمانی دەركەوتووە چوار كەسیان ئەنجامەكەیان پۆزەتیڤ بووە واتە هەڵگری ڤایرۆسەكەن".

ئاماژە بەوەشكراوە "ئەو چوار كەسە خراونەتە ژێر  چاودێری ورد و داوا لە هاوڵاتیان دەكات تا دەتوانن خۆیان بپارێزن و پابەندی مەرج و رێنمایەكان بن".

ئەو چوار كەسە پێكدێن لە خێزانێكی سێ كەسی و ژنێك و پێشتر سەردانی ئێرانیان كردووە و گەڕاونەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان