کوردستانی
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: دەیكەین بە پشوو بۆ فەرمانبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت دەسەڵاتمان هەیە پشوو رابگەیەنین لە فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و چاوەڕێی حكومەت دەكەین.
بەرزان شێخ محەمەد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەسەڵاتی راگەیاندنی پشووی هەیە لە تەواوی فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ئەگەر حاڵەتێكی خێراو بەپەلە بێتە پێشەوە و مەترسی لەسەر ژیانی هاوڵاتیان دروست بكات".
ئاماژەی بەوەشكرد "بەشی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر خەتن و داوا دەكەن ئەنجومەن دەسەڵاتەكانی خۆ بەكاربهێنێت بۆ ئەوەی پشوو رابگەیەنين بەهۆی بڵاووبونەوەی نەخۆشی كۆرۆنا له سلێمانی".
بەرزان محەمەد هەروەها وتی "چاوەڕێی حكومەتى هەرێمی كوردستان دەكەین ئەگەر دۆخەكە خراپتر بوو پشووی رانەگەیاند بە دڵنیایەوە دەسەڵاتمان هەیە و ئێمە لە سنورەكە دەیكەین بە پشوو بۆ فەرمانبەران".