کوردستانی
پزیشكانى هەرێمی كوردستان داوایەكى بەپەلە بڵاودەكەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەستە پزیشكانی هەرێمی كوردستان داوایەك ئاراستەی سەرۆكایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی كوردستان دەكەن بۆ دابینكردنی جلوبەرگی پزیشكی تایبەت بە كۆرۆنا.
لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا هاتووە دەڵێت "وەك پزیشكانی كوردستان پێویستمان بە جلوبەرگی تایبەتی هەیە بۆ نەخۆشی كۆرۆناو كە دژی ئەو ڤایرۆسەیەو تەنها لە چەند شوێنێكی كەم ئەو جلانە بەردەستن".
ئاماژە بەوەشكراوە "پێویستە هەرچی زووە وەزارەتی تەندروستی بە هاوكاری هەردوو سەرۆكایەتی حكومەت و پەرلەمان ئەو جلانە دابین بكەن بۆ ئەوەی ژیانی پزیشكان سەلامەتبێت".
ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان چوار توشبووی كۆرۆنای لە سلێمانی ئاشكرا كرد كە خێزانێكی سێ كەسی و ژنێكن.