کوردستانی

لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 21 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ماوەی یەک مانگدا نزیکەی 21 کۆڵبەر کوژراون و برینداربوون
مەودا میدیا-

لەماوەی مانگی شوباتی ئەمساڵدا نزیکەی 21 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و  بریندار بوون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی شوباتی 2020دا، لانیکەم 21 کۆڵبەر لە سنوورەکانی  کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە 71.5٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 3 کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و 18 کۆڵبەریش بریندار بوون.

شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران

تەقەی راستەوخۆ : 15 حاڵەت (2 کوژراو و 13 بریندار) کە دەکاتە 71.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

رووداوی سروشتی: 6 حاڵەت (1 کوژراو و 5 بریندار ) کە دەکاتە 28.5٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە:5 حاڵەت ( 5 بریندار).

پارێزگای سنە:6 حاڵەت (1 کوژراو و 5 بریندار ).

پارێزگای کرماشان: 1٠ حاڵەت (2 کوژراو و 8 بریندار).
Qaiwan
Qaiwan