کوردستانی
بەڕێوەچوونی رێوڕەسمی پرسە راگیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەمەبەستی رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پارێزگاری هەولێر دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان بڕیاری راگرتنی رێورەسمی پرسەی دا تا 21ی ئادار.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست، بڕیاری راگرتنی به‌ڕێوه‌چوونی پرسه‌ماندا لە شاری هەولێر تاوەکو 21ی ئاداری 2020 بەمەبەستی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا, هەروەها ئەگەر پێویست بکات کاتەکەی درێژ دەکەینەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره له‌كاتێكدایه كه هێشتا هیچ حاڵه‌تێكی كۆرۆنا له هه‌ولێر تۆمار نه‌كراوه و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ن بۆ خۆپاراستن و گرتنه‌به‌ر رێكاری پێویست".
پارێزگاری هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "بڕیاردان له‌سه‌ر راگرتنی هه‌ندێك رێوڕه‌سمی دیكه‌ی ئایینی بۆ وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف به‌راوێژ له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای فه‌توا به‌جێهێڵدراوه و چاوەڕێی بڕیاری ئەوان دەبین".