ئەدەب و هونەر
ئایا عادل ئیمام نەخۆشە و دۆخی تەندروستی خراپە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - ژیار ئازاد
لەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی نەخۆشکەوتنی عادل ئیمام خانەوادەکەی ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردووەتەوە و رایانگەیاندووە، دۆخی تەندروستی جێگیرە و تووشی هیچ نەخۆشییەک نەبووە.
ئەمڕۆ یەکشەممە 18ی ئەیلولی 2022، عیسام ئیمام، برای عادل ئیمامی ئەکتەری میسری بە پێگەی سکای نیوزی عەرەبی راگەیاندووە "تەواوی ئەو هەواڵانەی لە بارەی نەخۆشکەوتنی براکەمەوە بڵاوکراوەتەوە دوورن لەراستییەوە و بەمزووانە عادل ئیمام بەرهەمێکی هونەری نوێی لەگەڵ هونەرمەند محەمەد ئیمام دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەمە جاری یەکەم نییە ئەو هەواڵانە بڵاودەکرێنەوە پێشتر نەک هەواڵی نەخۆشکەوتنی، بەڵکو هەواڵی مردنیشی بڵاوکراوەتەوە کە تەنها بۆ کۆمێنت و خۆدەرخستنە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لە دوێنێوە چەند هەواڵێک لە بارەی دۆخی تەندروستی هونەرمەندی میسری عادل ئیمام بڵاوکرایەوە گوایە تووشی لەبیرچوونەوە بووە.