گشتی

بۆچی ئۆتۆمبێل له‌كاتی وەستاندا ده‌له‌رزێت؟

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆچی ئۆتۆمبێل له‌كاتی وەستاندا ده‌له‌رزێت؟
مەودا میدیا-

ره‌نگه‌ به‌رده‌وام شۆفێران پرسیاری ئه‌وه‌بكه‌ن ئاخۆ بۆچی كاتێك له ‌وه‌رزی زستاندا ئۆتۆمبێل راده‌گرن ده‌له‌رزێت، زۆربه‌ی كاتیش ئه‌و حاڵه‌ته‌ نیگه‌رانی‌ و راڕایی لای شۆفێران دروستده‌كات.  
  
بابەتێكی میدیای فەرمی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوی سلێمانی دەڵێت، وه‌ك ده‌زانین ئۆتۆمبێل له‌ دوو سیستمی میكانیكی‌ و كاره‌بایی په‌یوه‌ست به‌یه‌ك پێكدێت، كێشه‌ له‌ هه‌ریه‌كێك له‌و سیستمانه‌ كێشه‌ بۆ كاری ئۆتۆمبێله‌كه‌ دروستده‌كات‌ و به‌ئاسانی هه‌ست به‌نیشانه‌كانی ده‌كرێت.  
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی رووبه‌ڕووی زۆرێك له‌ خاوه‌ن ئۆتۆمبێله‌كان ده‌بێته‌وه‌، كێشه‌ی له‌ رزینه‌ له‌كاتی وه‌ستاندا، به‌مانایه‌كی دیكه‌ كاتێك ئۆتۆمبێله‌كان له‌ ترافیكێك یان له‌ شوێنێك ده‌وه‌ستن، به‌ئاشكرا هه‌ست به‌له‌رزینیان ده‌كرێت.  
  
هۆكاره‌كانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل له‌كاتی وه‌ستاندا زۆره‌، لێره‌دا چه‌ند هۆیه‌كی باسده‌كه‌ین:  
  
1- نه‌گونجان یان پیسی رۆن:
زۆركات خه‌ستی رۆن ده‌بێته‌ هۆی له‌رزینی بزوێنه‌ر، یان كاتێك رۆن زۆر پیسده‌بێت هه‌مان نیشانه‌ دروستده‌كات، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و پله‌یه‌ رۆنی بزوێنه‌ر هه‌ڵبژێرین كه‌ كۆمپانیای دروستكار ئاماژه‌ی پێكردوه‌ یان پرسیار له‌كه‌سێكی شاره‌زا بكه‌ین بۆ گونجاویی رۆنه‌كه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ سه‌رجه‌م شۆفێران ئاگاداری كاتی گۆڕینی رۆنی ئۆتۆمبێله‌كانیان بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر رۆن له‌ راده‌ی خۆی پیستربوو، ئه‌وا ده‌بێته‌ هۆی داخورانی به‌شه‌كانی ناوه‌وه‌ی مه‌كینه‌.  
  
2- تێكچون یان قرتانی قوڵاغ:
قوڵاغ ئه‌و پارچه‌یه‌یه‌ كه‌ بزوێنه‌ری به‌ستۆته‌وه‌ به‌لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌، بێگومان كه‌ بزوێنه‌ر به‌هۆی كاركردنیه‌وه‌ كه‌مێك له‌رزینی هه‌ر هه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌شی له‌نێوان قوڵاغ‌ و لاشه‌ی ئۆتۆمبێل لاستیكێكی ئه‌ستور هه‌یه‌، له‌رزینی مه‌كینه‌ ناگوێزرێته‌وه‌ بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌، به‌ڵام كاتێك قوڵاغ ده‌قرتێت یان لاستیكه‌كه‌ی تێكده‌چێت، ئه‌وا له‌رزینه‌كه‌ ده‌گوێزرێته‌وه‌ بۆ لاشه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌.  
  
3- لاوازیی پاتری یان دینه‌مۆ:
ئه‌مه‌ش یه‌كێكی دیكه‌یه‌ له‌ هۆكانی له‌رزینی ئۆتۆمبێل، ئه‌گه‌ر هه‌ستت به‌وه‌كرد له‌كاتی داگیرساندنی لایته‌كان یان سه‌رو خوار پێكردنی جامه‌كان له‌رزینه‌كه‌ زیادبوو، ئه‌وا كێشه‌ له‌پاتری یان دینه‌مۆكه‌تدایه‌، یان پاترییه‌كه‌ت لاوازه‌ (با تازه‌ش بێت، له‌وه‌یه‌ وزه‌ی كه‌متربدات‌و ئه‌وه‌ش په‌یوه‌ندی به‌جۆرو قه‌باره‌ی پاتریه‌كانه‌وه‌ هه‌یه‌)، یان دینه‌مۆكه‌ت به‌باشی كاری خۆی ناكات.  
  
4- كێشه‌ی پلاكه‌كان:
زۆركات كۆنی پلاكه‌كان یان هه‌ڵه‌ به‌ستنیان، له‌رزین دروستده‌كه‌ن، بۆ زانینی ئه‌وه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت كارپێبكه‌، هه‌رجاره‌و پلاكێك ده‌ربكه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ستتكرد له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ زیادیكرد، ئه‌وا ئه‌و پلاكه‌ كێشه‌ی نییه‌و كارده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه‌ زیادینه‌كرد ئه‌وا كێشه‌ له‌و پلاكه‌دا هه‌یه‌، بزانه‌ كۆن بووه‌ یان كورته‌ و بۆ ئه‌و بزوێنه‌ره‌ نابێت، یان هه‌ڵه‌ دانراوه‌.
بۆ زانینی شوێنی دروستی پلاكه‌كانیش یان ته‌ماشای ئینته‌رنێت بكه‌، یان پرسیار له‌ كه‌سێكی شاره‌زابكه‌، چونكه‌ هه‌ر بزوێنه‌ره‌و به‌جۆرێكه‌.  
  
5- كێشه‌ی نۆزڵه‌كان:
به‌هه‌مانشێوه‌ی پلاكه‌كان كار به‌ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌و هه‌رجاره‌ی سه‌ری نۆزڵێك لێبكه‌ره‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه‌ زیادبوو، ئه‌وا ئه‌و نۆزڵه‌ كێشه‌ی نییه‌، ئه‌گه‌ر له‌رزینه‌كه‌ وه‌ك خۆی بوو، ئه‌وا كێشه‌كه‌ له‌و نۆزڵه‌دایه‌ و ده‌بێت پاكبكرێته‌وه‌ یان بزانرێت چ كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی هه‌یه‌.  
  
6- تێكچونی پستۆنه‌كان:
ئه‌گه‌ر هیچ كام له‌وخاڵانه‌ی سه‌ره‌وه‌ نه‌بوو كه‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بله‌رزێنێت، ئه‌وا كێشه‌كه‌ له‌ناو بزوێنه‌ره‌كه‌دایه‌و پرسیار له‌كه‌سی شاره‌زا بكه‌ بۆ كردنه‌وه‌و چاككردنه‌وه‌ی، به‌مشێوه‌یه‌ش ڕزگارت ده‌بێت له‌له‌رزینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.  

ر. ئ
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان