کوردستانی

وەزارەتی دارایی: مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی: مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ مووچەی فەرمانبەران لە بەغداوە گەیشتە هەرێمی کوردستان بەپێی ئەو زانیاریانەی بە مەودا میدیا دراوە تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان دابەش دەکرێت.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "پارەکەی بەغدا گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان تاوەکو کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مانگی 11ی ساڵی رابردووی سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە ماون دابەش دەکرێت".

سەبارەت بە دەستپێکردنی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو ئەو سەرچاوەیە وتی "دابەشکردنی مووچە دەکەوێتەوە سەر ئەو داهاتەی کە لەبەردەستی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە چەند لە بەردەستیدابێت دابەشی دەکات، بەڵام دەبێت ئەو کاتە گونجاوبێت لەگەڵ گەیشتنی پارەکەی بە‌غدا بۆ هەرێمی کوردستان".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان