کوردستانی
بافڵ تاڵەبانی: نابێت عیراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بافڵ تاڵەبانی داوای ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی نیشتمانیی لەنێوان لایەنەکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان دەکات و چارەسەری سیاسیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی گشتی و دەستوور بە رێگای دەربازبوونی عیراق لەم دۆخە لەقەڵەم دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی ئاداری 2020 لە دەباشان بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان چاویکەوت بە ڕیکاردۆ ڕۆدریگێز, لێپرسراوی نووسینگەی یونامی لەھەرێمی کوردستان لە دیدارێکدا تەئکید لە سەقامگیری ئاسایش و ئارامی عیراق و ھەرێم و رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان کرایەوە.
بافڵ تاڵەبانی گفتوگۆی نیشتمانیی بونیادنەری بە بنەمای چارەسەری کێشەکان زانی و رایگەیاند "ھەلومەرجی سیاسی ئەمڕۆی عێراق و ناوچەکەش وادەخوازێت چارەسەری سیاسیانە لەسەر بنەمای شەراکەتی راستەقینەو بەرژەوەندی باڵای نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنە سیاسیەکان و پێکھاتەو نەتەوەکان بێنینەکایەوە و چیتر رێگە نەدەین خاکی عێراق ببێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییە هەرێمایەتییەکان".
بۆ ئەو مەبەستەش ھاوسەرۆکی یەکێتیی داوای ئاشتەوایی و لێکتێگەیشتنی نیشتمانیی لەنێوان ھەموو لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و عیراق کرد و روونیکردەوە دەستوور دەبێت چەتری کۆکەرەوەی ھەموولایەک بێت.