کوردستانی
باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیركران...سەرجەمیان كوردن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتى ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت هێزەكانیان توانیویانە باندێكی بازرگانیكردن بە مرۆڤ دەستگیر بكەن و لە سنورەكاندا كاریان ئەوەبووە قاچاچیەتیان بە مرۆڤە كردووە.
لە راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی كە وێنەیەكی بۆ مەودا میدیا نێردراوە تیایدا هاتووە "بەمەبەستی رێگریكردن بە بازرگانی كردن بە مرۆڤ و هەموو جۆرە قاچاخچێتییەك و هەموو كارێكی نایاسایی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و دارشتنی پلانی وورد هێزەكانمان توانیان بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 76 لە یاسای سەرۆكایەتی هەرێم بڕگەی قاچاخچێتی مرۆڤ 15 كەس دەستگیربكەن".
ئاماژە بەوەشكراوە "تۆمەتباران پێكهاتوو لە (ا، ع ،ع) (ب، ڕ، س) (ا ، ج ،ڕ) (م، ش، ع) (ت، ح، ر) (ل، ڕ، ك) (ڕ، ص، ح) (ه، م ، م) (ی، ع ، ق) (ج، ع ، ڕ) (غ، ڕ، ح) (پ، ع، ا) (د، ع ،س) (خ ، ا، ا) (پ ، خ ، ا)".
باس لەوەشكراوە "پیشەی هەندێكیان شۆفێرە و هەندێكیان كاسپن، تەمەنیان لە نێوان 1966 بۆ 2004 دایە و سەرجەمیان كوردن و دانیشتوی هەرێمی كوردستانن، بە تۆمەتی ئەوەی لەسنورەكاندا بەرانبەر بە بڕێك پارە قاچاخچێتی بە مرۆڤەوە دەكەن بەهێنان و بردنیان بۆ ناو هەرێم و دەرەوەی هەرێمی كوردستان بە ئۆتۆمبێل و شێوازی نایاسایی سەرجەم تۆمەتباران دانیان بەتاوانەكەیاندا ناوە و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە".