کوردستانی
سبەی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی دەكرێت... ئەگەری راگرتنی دەوام هەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجام بدات و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ئامادە دەبن.
رەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ كۆبوونەوەیەكی نائاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت تایبەت بە پرسی خۆپاراستن و ئامادەكاری بۆ نەخۆشی كۆرۆنا".
لە كۆبوونەوەكەدا هەر یەكە لە هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی، ئازاد تەوفیق، پارێزگاری هەڵەبجە، سەلاح كوێخا، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، هیوا قەرەنی، سەرپەرشتیاری ئیدارەی راپەڕین، سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای سلێمانی و ئازاد مستەفا، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەڵەبجە بەشداری كۆبوونەوەكە دەكەین.
بەپێی ئەو زانیارییانەی كە بەمەودا میدیا دراوە، لە كۆبوونەوەكەی سبەینێ بەهۆی ئەوەی تەواوی لایەنە پەیوەندیدارەكان ئامادە دەبن ئەگەری راگرتنی تەواوی فەرمانگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی هەیە بۆ ماوەی چەند رۆژێك تا ئاسایی بوونەوەی دۆخەكە و هێوربوونەی نەخۆشی كۆرۆنا.