جیهانی
ئێران هاتە سەرخەت... هۆشداری توند دەداتە توركیا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەهۆی هێرشە بەردەوامەكانی وڵاتی توركیا بۆ سەر ئیدلیب و كوشتنی سەربازانی سوریا و حزبوڵای لوبنانی، وڵاتی ئێران هەڕەشەیەكی ئاراستەی توركیا كرد.
بە گوێرەی راگەیەندراوێكی ناوەندی سەربازانی ئێران لە سوریا ئاماژە بەوەكراوە "لە ماوەی رابردوو بێدەنگ بوین لە هێرشەكانی توركیا بۆ سەر ئیدلیب و كوشتنی سەربازان، بەڵام ئیتر بەسە".
ئەوەش باسكراوە "دەتوانین لە هەر كاتێكدا بێت سەربازانی توركیا لە ناوچەكە بكەینە ئامانج بۆ ئەوەش چاوەڕێی فەرمانی سەرو خۆمان دەكەین".
ئەو هۆشداریەی ئێران بە توركیا لە كاتێكدایە، روسیاش دژی هێرشی ئەو وڵاتە وەستاوەتەوە بۆ سەر ئیدلیب و لە ئێستادا توركیا هیچ پاڵپشتێكی نییە و ئەمریكاش هیچ هەڵوێستێكی نییە.