گێتی
سەرۆكی ئێران: كوژرانی ژینا ئەمینی پیلانگێڕییەك بوو لە دژمانكرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت كوژرانی ژینا ئەمینی پیلانگێڕییەك بوو لەدژی ئێران ئەنجام دراوە و دوژمن هەوڵی نانەوەی ناكۆكی لەنێو ریزەكانی گەل دەدات، ئاماژەی بەوەشکرد ئەوانەی بەشدارن لەو پیلانگێڕییە دەبێت بەشێوەیەکی تووند مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت.
لەدوای 13 رۆژ لەو زنجیرە خۆپیشاندانە فراوانەی ئێرانی گرتووەتەوە، ئیبراهیم رەئیسی، سەرۆك كۆماری ئێران لە وتەیەكدا رایگەیاند "هەمووان لە ئێران كاریگەریان لەسەر دروستبووە بەهۆی كوژرانی ژینا ئەمینی لەسەر دەستی هێزە ئەمنییەكان".
ئاماژەی بەوەکرد "كوژرانی ژینا ئەمینی پیلانگێڕییەك بوو لە دژی ئێران كراوە بۆ وەستاندنی پێشكەوتنی و دوژمن یەكڕیزی نیشتمانی وڵاتەكەی دەكاتە ئامانج لە رێگەی نانەوەی ناكۆكی لە ریزەكانی گەل و ئەمریكای تۆمەتباركرد بە زیادكردنی پشێوییەكانی وڵاتەكەی".
سەرۆك كۆماری ئێران ئەوەی خستەڕوو "ئەو كەسانەی بەشداریان كردووە لە كردەوە ئاژاوەگێڕییەكان پێویستە بەشێوەیەكی تووند مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت و ئەوەش داواكاریی گەلە".
س،ر