کوردستانی
عەللاوی گەورەترین بەڵێنی بە هەرێمی كوردستان دابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت عەللاوی بەڵێنی بە هەرێمی كوردستاندابوو كە لە هیچ حاڵەتێكدا كێشە بۆ مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دروست نابێت و پارەی و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەك خۆی دەنێرێت.
غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی بزووتنەوەی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ سەرۆك وەزیرانێكی عیراق لە ماوەی رابردوو بەو جۆرەی محەمەد عەللاوی بەڵێنی جدی بە هەرێمی كوردستان نەداوە لە بارەی پرسی مووچە و بودجەو شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان".
ئەوەشی خستەڕوو "عەللاوی بەڵێنیدابوو كە ئامادەیە مووچە و بودجەی هەرێمی كوردستان دوربێت لە كێشەی سیاسی و ئامادەبوو تا ئەوكاتەی سەرۆك وەزیرانی عیراق بێت هەموو شایستە داراییەكانی هەرێم لە كاتی خۆیدا رەوانە بكات".
هەروەها وتی "ئامادەیی نیشاندا لەگەڵ دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق پارەی تەواوی جوتیارانی هەرێمی كوردستا رەوانە بكات هی ئەو سێ ساڵەی كە چەندین ساڵە جوتیاران چاوەڕێ دەكەن و بڕەكەی زیاتر لە 550 ملیار دینارە".
غالب محەمەد ئەوەشی وت "تەنیا داواكاری عەللاوی ئەوەبوو كە هەرێمی كوردستان واز لە كەسی حزبی بهێنن بۆ پۆستە وەزارییەكان هەروەها چارەسەری كێشەی ماددەی 140 و ناوچە دابڕێندراوەكان بكات لەرێگەی دروستكردنی لیژنەیەك".