گێتی

نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی ئێران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكانی ئێران
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان نیگەرانە لە بەكارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست دژی خۆپیشاندەرانی ئێران و بێ بەشكردنی هاوڵاتییانی ئەو وڵاتە لە تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان.

ستیفان دوجاریك، وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەكان لە لێدوانێكدا وتی " ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان و نوسینگەی مافەكانی مرۆڤ لە جنێ سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەف هەست بە نیگەرانی زۆر دەكەن بەهۆی بەكارهێنانی هێزی زیاد لە پێویست لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێران بەرامبەر خۆپیشاندەرانی ئەو وڵاتە".

وتیشی " هەموو ئەو لایەنانە هەست بە نیگەرانی زۆر دەكەن بەهۆی ئەو كۆت و بەندانەی دەسەڵاتدارانی ئێران دروستیانكردووە بۆ گەیشتنی هاوڵاتیانی ئێران بە تۆڕی ئینتەرنێت و تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان.

دوو هەفتەیە زنجیرەیەك خۆپیشاندان و ناڕەزایی فراوان ناوچە جیاجیاكانی ئێرانی گرتۆتەوە لەكاردانەوەی كوژرانی كچێك بەناوی ژینا ئەمینی لەكاتی دەست بەسەركردنی لەلایەن هێزە ئەمنیەكان و ئەو رووداوە كاردانەوەیەكی زۆری لەسەر ئاستی ناوخۆیی  و نێودەوڵەتی لێكەوتووەتەوە.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان