کوردستانی
دوو هاوڵاتی بەقاچاخ لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە هەولێر
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوو هاوڵاتی دوای ئەوە بەشێوەی چاقاخ لە وڵاتی ئێرانەوە گەڕاونەتەوە شاری هەولێر دوای پێدانی زانیاری بەلایەنە پەیوەندیدارەكان دەستگیركراون و رەوانەی كەرەنتینە كراون.
سامان سەلمان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی تەندروستی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "لە شاری هەولێر ژمارەیەك هاوڵاتی كە لە وڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە خراونەتە ژێر چاودێری و بەشێوەیەكی باش چاودێری دەكرێن تا ئەوكاتەی وادەی ئاسایی خۆیان تەواو دەكەن".
ئەوەشی ئاشكراكرد "دوو هاوڵاتی كە بەشێوەی قاچاخ گەڕاونەتەوە لە وڵاتی ئێرانەوە و هاتونەتە ناو خاكی هەرێمی كوردستان و لە هەولێر دادەنیشن، دوای ئەوەی زانیاریمان پێدرا، هەردووكیان دەستبەسەركراون و گوازراونەتەوە بۆ كەرەنتین".
لە هەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەكان تا ئێستا زیاتر لە هەزار هاوڵاتی كە لەوڵاتی ئێران گەڕاونەتەوە خراونەتە ژێر چاودێری و پێویستە 14 رۆژ لەژێر چاودێریبن و دواتر رەوانەی ماڵەوە دەكرێنەوە.