گێتی

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانیان كردووە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی دەسەڵاتدارانی ئێران فەرمانیان كردووە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئێرانی تۆمەتباركرد بە بەكارهێنانی شێوازی كوشندە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندەران و تەئكیدی كردەوە لەوەی بەبێ جموجوڵی نێودەودەوڵەتی پێدەچێت خەڵكی زیاتر لە ئێران بكوژرێت و دەستگیربكرێت.

ئەو رێكخراوە نێودەوڵەتییە تایبەت بە مافەكانی مرۆڤ لە راگەیاندراوێكدا بڵاویكردەوە دەسەڵاتدارانی ئێران دەزگا سەركوتكارەكانیان كۆكردووەتەوە بۆ سەركوتكردنی خۆپیشاندانەكان بەشێوەیەكی بێ رەحمانە لەسەرتاسەری ئەو وڵاتە وەك هەوڵێك بۆ تێكشكاندنی لەناوبردنی بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتەكەی.

لە راگەیاندراوەكەدا هاتووە بەبێ جموجوڵی كۆمەڵی نێودەوڵەتی بەهێزتر تەنها لەئیدانەكردن پێدەچێت ژمارەیەكی زیاتر لە هاوڵاتییانی ئێران بكوژرێن یاخود رووبەڕووی ئەشكەنجەدان و دەستدرێژی ببنەوە و بخرێنە زیندان.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی تەئكیدی كردەوە چەندین وێنە و گرتەی ڤیدۆیی پشكنیوە كە دەردەكەوێت قوربانیانی خۆپیشاندانەكانی ئێران لەسەر دەستی هێزەی ئەمنیەكانی ئەو وڵاتە كوژراون كە فیشەكی راستەقینە بەكاردەهێنن.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان