گێتی

زریانی ئیان شارەكانی ئەمەریكا وێران دەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


زریانی ئیان شارەكانی ئەمەریكا وێران دەكات
مەودا میدیا- کارزان عەبدوڵڵا

زریانێكی بەهێز بەناوی ئیان چەند ناوچەیەكی ئەمریكای گرتۆتەوە و بایەكی بەهێز و بارانی بەخوڕی لەگەڵدایە و زیانی بە ملیارەها دۆلاری لێكەوتووەتەوە.

دوای ئەوەی زریانی ئیان ویلایەتی فلۆریدای ئەمەریكای گرتەوە و زیانی بە ملیارەها دۆلاری لێكەوتەوە و بە خراپترین زریان دادەنرێت لەمێژووی ئەو ویلایەتیەی ئەمەریكا، ئەو زریانە گەیشتە ویلایەتی كارۆلاینای باشوور و هەر شوێنێك وێران دەكات كە پیادا تێپەڕ بێت و درەختەكان و ستوونەكانی كارەبا هەڵدەكێشێت و شەقامەكان نگرۆ دەكات لە ئاو.

بەپێی زانیارییەكانی سەنتەری نیشتمانی ئەمەریكا بۆ زریانەكان ئەو زریانە وێرانكەرە ئاراستەی گۆڕیوە بەرەو ویلایەتی كارۆلاینای باشوور و خێرایی بایەكەی دەگاتە 100 كیلۆمەتر لە كاتژمێرێكدا و بووەتە هۆی دروستبوونی لافاوی كارەساتبار لە رۆژهەڵات و ناوەڕاستی ویلایەتی فلۆریدا.



س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان