گێتی
یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ ئەنجامی ریفراندۆمەکەی پوتین نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- ژاڵە محەمەد
یەکێتیی ئەوروپا بە تووندی ئەنجامی ریفراندۆمەکەی رووسیا بۆ لکاندنی ئەو ناوچانەی ئۆکرانیا ریفراندۆمی تێدا ئەنجامداوە رەتدەکاتەوە و سەرکۆنەی بڕیارەکەی رووسیا دەکات.
لەدوای کۆبوونەوەیان، وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا راگەیندراوێکیان بڵاوکردەوە و لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "بەبێ دوودڵی و بەشێوەیەکی ئەنجامی ریفراندۆمەکە بە تووندی رەتیدەکەینەوە و سەرکۆنەی بڕیارەکەی روسیا دەکەین سەبارەت بە لکاندنی نایاسایی ناوچەکانی دۆنێتسک، لۆهانسک، زاپۆرێژیا و خێرسۆنی ئۆکرانیا بە خاکی وڵاتەکەیەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "بڕیارەکە دژی یاسا نێودەوڵەتییە بنچینەییەکانی سەربەخۆیی و سەروەری ئۆکرانیایە و یاساکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بەزاندووە"، هەروەها داوا لەرێکخراوە نێودەوڵەتی و وڵاتانی جیهانیش دەکات بەڕوونی ئەم لکاندنە رەتبکەنەوە و دژی بوەستنەوە.
ریفراندۆمی قەند هەرێمێکی ئۆکراینا لەلایەن رووسیاوە لە کاتێکدایە، ئەو ناوچانە 15% خاکی ئۆکرانیا پێکدەهێنن و بەپێی دەرئەنجامەکەش زۆرینەی خەڵکی ئەو ناوچانە دەنگیان بۆ لکاندن بە رووسیاوە داوە.
س،ر