گێتی
دایکێک منداڵەکەی بە پەت دەبەستێتەوە و ئاسایش دەستگیری دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە چەند رۆژی رابردوودا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە کە تیایدا منداڵێک بە پەت بەستراوتەوە، ئەوەش بووە هۆی ناڕەزایی زۆر و کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
لە ڤیدیۆکەدا ئەوە دەرکەوتووە کەوا منداڵێک بە پەت بەستراوەتەوە لە شوقەیەکی یەکێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوونی سەر بە قاهیرەی پایتەختی میسر.
رزگارکردنی منداڵەکە
یەکێک لە دراوسێکانیان گومان لە رووداوێک دەکات، بۆیە پەیوەندیی بە هێزەکانی ئاسایشەوە دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە و دەستبەجێ هێزەکان دەگەنە شوێنی رووداوەکە، ئەمەش بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە.
هێزەکانی ئاسایش رایانگەیاندووە، منداڵەکەیان رزگارکردووە لە ئەشکەنجەی دایکەکەی، هەروەها دۆسییەی لێکۆڵینەوەیان بۆ تاوانبارەکە کردووەتەوە.
منداڵێک لەلایەن مامۆژنییەوە ئازار دەدرێت
لەگەڵ ئاشکرابوونی ئەو تاوانەدا، هاوکات سەرچاوە ئاگادارەکان رایانگەیاندووە ئەشکەنجەدانی منداڵان لەلایەن خزم و کەسە نزیکەکانیانەوە رووی لە زیادبوون کردووە.
ناهیدە عەبدولڕەزاق، بەرپرسی لیژنەی پاراستنی منداڵ لە پارێزگای پورسەعید رایگەیاندووە، منداڵێکی دیکەیان لەژێر ئەشکەنجەی مامۆژنەکەی رزگارکردووە ئەویش بەهۆی هاوکاریی دراوسێکەیەوە بووە دوای ئەوەی لێیداوە و ویستوویەتی بیسوتێنێ.
بەپێی قسەی ناهیدە عەبدولڕەزاق، ئەو منداڵانە جگە لە گرتنەبەری رێوشوێنی وردی چارەسەرکردنیان، هاوکات دەدرێنە خانەکانی سەرپەرشتیکردنی منداڵان کە لەلایەن حکومەتەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
س.ر