کوردستانی
دابەشكردنی مووچە دەبێت بە پاسپۆرت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بەژنانی سلێمانی داوا لە كارمەندەكانی دەكات بۆ ئەوەی سبەی مووچە وەربگرن پێویستە پاسپۆرتی عیراقیان پێ بێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان له سلێمانی "سبەی سێشەممە 3ی مارس، مووچەی وەزارەتی ناوخۆى حكومەتی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت، لەو چوارچێوەیەدا پێویستە كارمەندەكانی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی پاسپۆرتیان پێ بێت".
ئاماژە بەوەشكراوە "داوا لە سەرجەم نوسینگە و هۆبەكانی تایبەت بە بەڕێوەبەرایەتی دەكەین هەر كارمەندێك پاسپۆرتی عێراقی پێ نەبێت مووچەی پێ نادرێت".