کوردستانی
دەزگای میدیایی دواڕۆژ دادەخرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دەنگۆی داخستنی دەزگایی میدیایی دوارۆژ بڵاودەبێتەوە و رۆژنامە نووسێکی ئەو دەزگایەش هەواڵەکە پشتڕاست دەکاتەوە و ماڵئاوایی لە ستافی دوارۆژدەکات و نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت.
کۆچەر عەلی مەنتک، رۆژنامەنووس لە دەزگای میدیایی دوارۆژ لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فیسبووک دەنوسێت "لە دڵەوە پێم ناخۆشە دواڕۆژ دادەخرێت، چونکە دەتوانم بڵێم تاکە دەزگای میدیایی بوو لە دوای ئێن ئاڕتی لە سنوری سلێمانی خوێنەرو بینەرێکی زۆری هەبوو، بەڵام دیارە هەموو شتێک هەر دەبێت کۆتایی بێت بەهیوام واڕۆژ وەک لە ئاگادارییەکە ئاماژەی پێکراوە جارێکی تر دەست بە وەشان بکاتەوە".
دەشڵێت "هەروەها سوپاسی زۆرم بۆ براو خوشکانی نوسینگەی سلێمانی کە ئەمانیش هاوکاری باشیان کردم و دەستخۆشیان لێدەکەم و داوای گەردن ئازاییش لە هەموو ستافەکە بە گشتی دەکەم".
دەزگای میدیایی دوارۆژ لەلایەن کۆمپانیای فاروق گرووپەوە کە خاوەنەکەی فاروق مەلا مستەفا، سەرمایەداری شاری سلێمانیەوە سپۆنسەر دەکرێت، لە وێب سایت و رادێو و دەزگایەکی چاپ پێکهاتووە، بەڵام تائێستا ئەو دەزگایە بەفەرمی هەواڵی داخستنی رانەگەیاندووە.