گێتی

عیراق و هەرێمی کوردستان چەند بەڵێنێک بە بەرپرسانی ئێران دەدەن

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق و هەرێمی کوردستان چەند بەڵێنێک بە بەرپرسانی ئێران دەدەن
مەودا میدیا-

وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند لەگەڵ بەرپرسانی هەردوو حکومەتی عیراق و هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە و چەند بەڵێنێکیان لێوەرگرتوون، ئاماژەی بەوەشکردووە رازی نابن خاکی وڵاتانی دراوسێ ببێتە شوێنی هەڕەشە بۆ سەر وڵاتەکەیان.

رۆژی دووشەممە 3ی تشرینی یەکەمی 2022 ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی "سیاسەتی بنەڕەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران رێزگرتنە لە سەروەری و یەک پارچەیی خاکی عیراق". 

لەبارەی هێرشەکانی وڵاتەکەیەوە بۆ سەر بارەگای حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەناو خاکی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بەوەکردووە "کۆماری ئیسلامیی ئێران بە پێویستی دەزانێت خاکی وڵاتانی دراوسێی نەبنە هەڕەشە بۆ سەر ئێران؛ ئەو بابەتە بەردەوام بە حکومەتی عیراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی هەرێمی کوردستان وتراوە و ئاگادارکراونەتەوە".

ئەوەشی باسکرد کەوا "بەداخەوە چەندین ساڵە لە چەند ناوچەی هەرێمی کوردستان، گرووپی چەکداریی جوداخواز هەن کە لەوێ بارەگا و بنکەیان هەیە و هەڕەشە لە ئارامی و ئاسایشی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەکەن". 

 "ئەو هێرشانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجامیاندا لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان بووە"، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وادەڵێت.

ئەوەشی روونکردووەتەوە "بەرپرسانی عیراق و هەرێمی کوردستان چەند بەڵێنێکیان پێداوین".

س.ر

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان