کوردستانی
هەواڵێك لەسەر بێڵ ماوسەكەی دوكان... چەند كەس چاوەڕێیە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان رایدەگەیەنێت ئەمساڵ بە هیچ شێوەیەك بێڵ ماوسەكەی بەنداوی دوكان پڕ نابێت و تا ئێستا باران بارین بەپێی پێویست نەبووە.
محەمەد تاهیر، بەڕێوەبەری بەنداوی دوكان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمساڵ باران بارین بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر كەم باریووە، ساڵی ڕابردوو تائێستا زیاتر لە 600 ملم باران لە ناوچەكە باریبوو ئەمساڵ 300 ملم باریووە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئاستی ئاوی بەنداوەكە بەراورد بە ساڵی رابردوو 9 مەتر كەمی كردووە و لە كۆی زیاتر لە 7 ملیار مەتر سێجا ئاو كە بەنداوەكە دەیگرێت ئێستا 3 ملیار مەتر سێجای تیایە، ساڵی رابردوو ئەمكاتە زیاتر لە 5 ملیار مەترسێجا ئاوی تێدابوو".
لە بارەی پڕبونی بێڵ ماوسەكەوە كە ساڵی ڕابردوو دوای 30 ساڵ جارێكی تر پڕبووەوە وتی "ئەمساڵ باران زۆر كەمباریووە و بە هیچ شێوەیەك ئاو ناگاتە ئەو ئاستەی بێڵ ماوسەكە پڕ بێت".
ساڵی ڕابردوو بەهۆی زۆری باران بارین، بێل ماوسەكەی كە خاڵی كۆتایی بەنداوی دوكانەوە سەرڕێژبوو، ئەمەش هاوڵاتیان و گەشتیارانی دڵخۆشكرد و بەهۆیەوە وەك شوێنی گەشتیاری سەردانی ناوچەكەیان دەكرد.