گێتی
جێنین پلاسخارت: ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە کاتی خۆیدا باجێکی قورسی دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق رایدەگەیەنێت ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا باجێکی قورسی دەبێت، ئاماژە بەوەشکرد چەندینجار هۆشداریمان داوە لە بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران.
جێنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، لە بەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راپۆرتی وەرزیی خۆی بۆ چارەکی سێیەمی ئەمساڵ لە بارەی دۆخی عیراق و هەرێمی کوردستانەوە پێشكەشکرد و رایگەیاند "ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کاتی خۆیدا، مامەڵەنەکردنی گونجاو لەگەڵ خواستەکانی خەڵک و پشتگوێخستنی بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی لە هەرێمی کوردستان، لێکەوتەی سیاسیی بەدوای خۆیدا دەهێنێت کە باجێکی قورسی دەبێت".
لەبارەی پێکهێنانی حکومەتی عیراقەوە ئاماژەی بەوەکرد "ئامادەنەبوونی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق لەدوای هەڵبژاردنەکانی رابردوو، قورسە روونکردنەوەی بۆ بکرێت، هەروەها پێکهێنانی حکومەتێکی کاریگەر هەنگاوی یەکەمە بۆ دەربازبوون لەو قەیرانەی ئێستا هەیە".
ئەوەشی خستەڕوو "چەندینجار هۆشداریمان داوە لە بۆردوومانەکانی تورکیا و ئێران بۆسەر خاکی عیراق، بۆیە پێویستە ئەو کارە بێباکانەیە بوەستێت".
س.ر