گێتی

یەختێک بە نزیکەی 100 کۆچبەرەوە نوقمبوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


یەختێک بە نزیکەی 100 کۆچبەرەوە نوقمبوو
مەودا میدیا-

شەوی رابردوو یەختێک بە نزیکەی 100 کۆچبەرەوە لە دەریای ئیجەدا تێکشکا و نزیکەی 15 کۆچبەر بێسەروشوێنن، بەپێی زانیارییەکان تاوەکو ئێستا 80 کۆچبەر رزگارکراون.

شەوی رابردوو چوارشەممە 5ی تشرینی یەکەمی 2022 نزیکی کاتژمێر 10:00 یەختێک لە دەریایی ئیجە لە نزیک دوورگەی کیسرا لە یۆنان، بەهۆی خۆکێشان بە شاخێکدا تێکشکاوە، بەپێی زانیارییەکان 95 کۆچبەری تێدا بووە و نزیکەی 15 کۆچبەر بێسەروشوێنن، تاوەکو ئێستاش  80 کۆچبەر رزگارکراون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیاکانی یۆنان ئاشکرایان کردووە، دوای تێکشکانی یەختەکەیان کۆچبەرەکان پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە بە هۆی خراپی باردوخی کەشوهەوا و سەختی شوێنەکە تیمەکانی رزگارکردن بە حەفارە و هیلیکۆپتەر کۆچبەرانیان رزگارکردووە، هەروەها تەرمی چەند کۆچبەرێکیش لەلایەن هاوڵاتییانی دوورگەکە بینراون.

س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان