کوردستانی
بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە کەسێک کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە سنووری قەزای ئاکرێی سەر بە پارێزگای دهۆک، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە شەڕە تەقە دروست بوو و لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن 26 کوژرا.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 9ی تشرینی یەکەمی 2022، بەهۆی کێشەی زەویوزارەوە شه‌ڕه ته‌قه له‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌ی گوندی "مام خه‌لیفه" لە سنووری قەزای ئاكرێ روویداوە و به‌و هۆیه‌وه گه‌نجێكی تەمەن 26 ساڵان به‌ناوی "ئه‌یوب حه‌مید" کوژراوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، هێزه ئه‌منییه‌كانی ناوچەکە لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ی رووداوه‌كه‌وه ده‌ستپێكردووه و ته‌رمی كوژراوه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی دهۆك كراوه.
س،ر

بیروڕا