کوردستانی

هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە هاوبەشانی کارەبا

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش دەدرێت بە هاوبەشانی کارەبا
مەودا میدیا-

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت ئەمشەو کارەبا دەچێتە دۆخی ئاساییەوە، ئاماژەی بەوەشکراوە 18 کاتژمێر کارەبا بە هاوبەشان دەدرێت.
  
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا راگەیاند " ئەمڕۆ سێیەم رۆژی پڕۆسەی چاکسازیکردنە لە بۆری ھەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا، بۆیە ئەمشەو کارەبا دەگەڕێتەوە بۆ دۆخی ئاسایی خۆی و 18 کاتژمێر کارەبا بە ھاوبەشان دەدەین".  
  
ئاماژەی بەوەکرد "لە پڕۆسەی چاکسازی لە بۆری غاز ھەوڵماندا کاتژمێرەکانی کارەبا زۆر کەم ببێتەوە ئەوەش بوو لە نێوان کاتژمێرێك بۆ دوو کاتژمێر کارەبا کەمیکرد، تاوەکو ئەمشەو چاکسازی تەواو دەبێت و دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە".  
  
ئاماژەی بەوەشکرد "کار لەسەر 250 مێگاوات کارەبای نوێ دەکەین بۆ وەرزی زستانە و داخڵی کارەبای نیشتیمانی دەکەین"، باسی لەوەشکردووە "لە بازاڕی لەنگەی ھەولێر و لە بازاڕی دھۆک سیستمی 24 کاتژمێری کارەبا بە کارت کەوتووەتە کار و لەژێر ئەزموونیدایە و تاوەکو ئێستا سەرکەوتوو بووە".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan