کوردستانی
پۆلیسێک لەسەر کێشەی زەویوزار کوژرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمشەو هاوڵاتییەکی تەمەن 54 ساڵ لە قەزای کۆیە لەسەر کێشەی زەویوزار کوژرا، ئەو هاوڵاتییە پۆلیسى نەوت بووە لەناو کێڵگەى نەوتى شیواشۆک.
هاوکار عەلى، وتەبێژى تەندروستى کۆیە راگەیاند "کەمێک پێش ئێستا هاوڵاتییەک بەناوى کانەبى سوارە، کە تەمەنی 54 ساڵە و خاوەنى دوو خێزان و 13 منداڵە، پۆلیسى نەوت بووە لەناو کێڵگەى نەوتى شیواشۆک و لەسەر کێشەى زەوىوزار کوژراوە".
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا تەرمى هاوڵاتییەکە لە پزیشکی دادە و لێکۆڵینەوەش لە هۆکاری رووداوەکە دەستیپێکردووە.
س.ر

بیروڕا