کوردستانی
ژمارەیەک هەلی کار راگەیەنرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەیەک هەلی کار بۆ توێژه‌رانی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی راده‌گه‌یه‌نێت لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2022 له راگه‌یانراوێكدا وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكومه‌تیی هه‌رێمی كوردستان 10 هەلی کاری بەشێوەی گرێبەست بۆ خانەی ئارام لە ناحیەی شۆڕش راگەیاند.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، دوو توێژەری دەروونی، دوو توێژەری کۆمەڵایەتی، چوار چاو‌دێر و دوو کارگوزاریان بۆ ئه‌و خانه‌یه پێویسته، هەروەها مه‌رجه پێشكه‌شكاران بۆ ئه‌و هه‌لی كارانه، دانیشتووی قەزای چمچەماڵ و ناحیەکانی بن و هیچ كارێكی دیكه‌یان نه‌بێت.
هه‌روه‌ها پێشكه‌شكاران ده‌بێت له رەگەزی نێر بن و مه‌رجی ته‌مه‌نیش بۆ توێژەران لەنێوان (24 بۆ 35) ساڵە و دەبێت بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌بێت، بۆ چاودێران و كارگوزارانیش، له نێوان (24 بۆ 40) ساڵ بێت و بڕوانامه‌ی ئاماده‌یی یان خوارتریان هه‌بێت.
فۆڕمی پێشكه‌شكردن لە باڵه‌خانه‌ی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی چەمچەماڵ دەبێت و ماوه‌ی پێشكه‌شكردن، رۆژی دووشەمە (10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) ده‌ستپێده‌كات و بۆ ماوەی چوار رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت، واته تا كۆتایی دەوامی رۆژی پێنجشەمە (13ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022).

س.ر
بیروڕا