کوردستانی

دەست بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەست بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر کرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ دووشەممە دەستکراوە بە پێدانی تابلۆی نوێی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و یەکەم تابلۆش چاپکراوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند "پاش ئەوەی لە ماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی تابلۆی ئوتومبیلی تایبەتی بەشێوەیەکی نوێ دابەشکرد، لە ئێستادا دەستی کردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان و وەک سەرەتایەک تەنها لە مامەڵەی تۆماری یەکەمجاردا جێبەجێی دەکات".

موقدەم باقی سابر، لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی تۆمار رایگەیاند "لەئێستادا دەستیانکردووە بە پێدانی تابلۆی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر بۆ مامەڵەی تۆماری یەکەمجار و لە ئایندەیەکی نزیکدا بۆ سەرجەم مامەڵەکانی گواستنەوە، بەناوکردن و نوێکردنەوە بەردەست دەبێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan