کوردستانی

لەبارەی بردنی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن، تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی بردنی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن، تەندروستیی هەولێر روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی کارمەندێکی تەندروستیی هەولێری بە تۆمەتی بردنی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن راگەیاند، تەندروستیی هەولێر لەو بارەیەوە روونکردنەوە دەدات.

لە راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێردا هاتووە "دوابەدوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێكی ناڕاست سەبارەت بە بردنی ئۆتۆمبێلێکی فریاکەوتن، شۆفێرەکە کارمەندی فەرمی یەکەی فریاگوزارییە و هەڵە تێگەیشتن هەبووە لە بابەتەکە بەهۆی لەدەستدانی کەسێکی نزیکی".

 بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر ئاماژە بەوەشدەکات "شۆفێرەکە باری دەروونی لەحاڵەتی شپرزەییدا دەبێت و ئوتۆمبێلەکەی نەدزیوە، بەڵکو تەنها ویستوویەتی تەرمی کەسە نزیکەکەی خۆی بگوازێتەوە". 

س.ر
Qaiwan
Qaiwan