کوردستانی
ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی مێژوویی دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
به‌مه‌به‌ستی یه‌كخستنی زمانی دادگەكان، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاری دادگەكان) له گشت دادگەكانی هه‌رێمی كوردستان.
لە راگەیەنراوێکدا ئەنجومەنی دادوەریی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی هه‌رێمی كوردستان له دواكۆبوونه‌وه‌ی خۆیدا له رۆژی 2022/9/26 به پشتبه‌ستن به (ماده 6 له یاسای ژماره 23ی ساڵی 2007)ی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و هه‌روه‌ها (ماده 6ی یاسای ژماره 6ی ساڵی 2014)ی زمانه فه‌رمییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، بڕیاری دا به (به‌كوردی نووسینی بڕیاره‌كانی دادگە و هه‌موو ئه‌و رێكاره دادوه‌رییانه‌ی كه له دادگەكانی هه‌رێمی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێن، ته‌نها له كاتی پێویست به زمانی عه‌ره‌بی بنووسرێت).
بڕیاری ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، دوای زنجیره كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، په‌رله‌مان، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی هات، كه بێجگه له ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره، لایه‌نه‌كانی نێوبراو سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی فه‌رهه‌نگێكی یاسایی یه‌كگرتووی كوردین بۆ یه‌كخستنی زمان و ده‌سته‌واژه یاساییه‌كان كه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مان، وه‌زاره‌تی داد، ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌كادیمیای كوردی به‌ڕێوه ده‌چن.
س.ر

بیروڕا