کوردستانی

ژمارەی کۆچبەرانی عیراق و ھەرێم زیادیکردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی کۆچبەرانی عیراق و ھەرێم زیادیکردووە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت ژمارەی کۆچبەرانی عیراق و ھەرێم زیادیکردووە، ئاماژە بەوەشدەکات لە سەرەتای ئەمساڵەوە 20 ھەزار و846 کەس لە عیراق و ھەرێمەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران راگەیاند "لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەی کۆچکردنی ھاوڵاتییانی ھەرێمی کوردستان و عیراق بۆ دەرەوەی زیادیکردووەتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی ئەو ئامارانەی لەبەردەستیاندایە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە 20 ھەزار و 846 کەس لە عیراق و ھەرێمەوە کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، کە لەو ژمارەیە 24 کەسیان گیانیانلەدەستداوە و پێنج کەسیشیان بێسەروشوێنن".

راشیگەیاند "بە کۆی گشتی لە ساڵی 2015ەوە 690 ھەزار و 444 کەس لە ھەرێم و ناوچەکانی دیکەی عیراقەوە کۆچیانکردووە کە لەو ژمارەیە 541 کۆچبەریان گیانیانلەدەستداوە و 225 شیان بێسەروشوێن بوون".

س.ر
Qaiwan
Qaiwan