کوردستانی
دۆسیەیەک لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی یەکلایی کرایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
تیمی پارێزەرانی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە روونكردنەوەیەكدا رایانگەیاند كە دادگەی سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریداوە و دۆسیەكەی داخستووە.
لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "دادگەی سلێمانی لەسەر داواكەی لاهور جەنگی بورهان بڕیاریدا و دۆسیەكەی لە بەرژەوەندیی بافڵ جەلال تاڵەبانی داخست".
ئاماژە بەوەکراوە "لە رێكەوتی 2022/10/9 دادگەی بەرایی سلێمانی بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داواكەی (لاهور جەنگی بورهان) پاش ئەوەی بریكاری (بافڵ جەلال تاڵەبانی) لە داوا یاساییەكەدا ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، تەواوی ئەو بڕیارانەی كە دراون یاسایین و بە پێی پەیڕەوی یەكێتی ئەنجامدراون. تەواوی بەڵگەكانی بۆ دادگە خستەڕوو و داوایكرد داواكەی رەت بكرێتەوە، چونكە بەپێی یاسای (احزاب) دەبێت لە ماوەی 60 رۆژدا داوا تۆمار بكەن، بەڵام داواكار دوای تێپەڕبوونی ماوەیەكی زۆر داوای تۆماركردووە، بۆیە دادگە بڕیاریدا بە رەتكردنەوەی داوای لاهور جەنگی بورهان و داخستنی دۆسیەكە بە یەكجاری لە بەرژەوەندی بافڵ جەلال تاڵەبانی".

س.ر
بیروڕا