کوردستانی

لە سلێمانی تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی تیرۆریستێکی داواکراو دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق ئاشکرایکرد بە ھەماھەنگیی لەگەڵ ھێزەكانی ئاسایشی سلێمانی تیرۆریستێكی داواكراویان لە شاری سلێمانی دەستگیركردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10ی تشرینی یەکەمی 2022 شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق رایگەیاند "ھێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ھەواڵگریی و ئاسایشی گشتیی عیراق، بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، لە میانی ئۆپەراسیۆنێكدا لە سلێمانی تیرۆریستێكی داواكراویان دەستگیركرد".

ئاماژە بەوەکراوە "تیرۆریستە دەستگیركراوەكە، بەپێی مادەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگەی لێكۆڵینەوەی پارێزگای بابل داواكرابوو، ئەمڕۆ توانرا دەستگیربکرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan