کوردستانی
بەڕێوەبەرایەتییەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بـەڕێوەبـەرایەتی دابـەشكردنی كـارەبـای سەیدسادق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، هـەركـەس ئـارەزومەندە دابـمەزرێت بـەشێوەی گـرێبەست لـە بەڕێوەبەرایەتییەكە لەنـاو قـەزای سەیدسادق دەتوانێت لـە رۆژانی (11 و 2022/10/12) بـۆ وەرگرتنی فۆڕمی دامەزراندن سەردانیان بكەن.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەشخراوەتەڕوو "پێویستییان بە 7 فەرمانبەرە و پێویستە داواكار لە پسپۆڕییەكانی (كـارگێڕی و ژمێریاری و چـاودێری ناوخۆ) بێت"
ئەوەش هاتووە " داواكار دەبێت دانیشتووی ناو شارۆچكەی سەیدسادق بێت و تەمەنی لەنێوان (20 بۆ 45 ساڵ) بێت و هاتووچۆ كردن لە ئەستۆی خۆی دەبێت".
س.ر
س.ر
بیروڕا


