کوردستانی
لە هەرێمی کوردستان هەڵمەتێکی نیشتمانی بەڕێوەدەچێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت لە ناوەراستی مانگی داهاتوو هەڵمەتێکی نیشتمانی سەرتاسەری بە رواندنی سەدان هەزار نەمام دەستپێدەکات، ئاماژە بەوەشدەکات هەڵمەتەكە لەپێناوی زیادكردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگەیە.
هەڵکەوت عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی باخداری و دارستان و پاوان لە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە ناوەراستی مانگی داهاتوو هەڵمەتێکی نیشتمانی سەرتاسەری بە رواندنی سەدان هەزار نەمام دەستپێدەکات، ئەنجامدانی هەڵمەتەكە بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێم دەبێت لەڕێگەی پێدان و بەخشین نەمام بە خۆڕایی بە مەبەستی رواندنی لەلایەن جوتیاران و خاوەن باخ و شارەوانییەکان و خوێندنگەکان .....هتد بە مەرجی پاراستن و ئاودان و خزمەتكردنی ئەو نەمامانەی لە هەڵمەتەكەدا دەچێنرێن".
ئاماژەی بەوەشکرد "هەڵمەتەكە لەپێناوی زیادكردنی رووبەری سەوزایی و پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی دیاردەی وشكەساڵی و بەبیانبوونە كە بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا رووبەڕووی جیهان بە گشتی و عیراق و هەرێمەكەمان بووەتەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم هەڵمەتە لە چوارچێوەی ئەو چالاكییەی وەزارەتمان دێت كە لە ماوەی رابردوو بە دروشمی (پەرژینی بکە بە درەخت) رایگەیاند کە بڕیار وایە لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان لە یەک رۆژدا (ناوەڕاستی مانگی تشرینی دووەم)بە هاوکاری رێکخراوی مێرگ ئەنجام بدرێت".
س،ر

بیروڕا