کوردستانی
بە تۆمەتی تێکدانی ژینگە پێنج هاوڵاتی دەستگیرکران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی لە چەند چالاکییەکیدا دەستگیرکردنی پێنج هاوڵاتی راگەیاند کە لە سنووری قەزاکانی شارباژێڕ و سەیدسادق بوونەتە هۆی تێکدانی ژینگە.
ئەمڕۆ سێشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2022 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند "لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بەشی پۆلیسی دارستانی شارباژێڕ، بۆ سنووری گوندی هۆمەر ئاغاى سەر بە ناحیەى سیتەک، توانیان دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی شێواندنی سروشت و ژینگە دەستگیربکەن، هاوکات توانرا دەست بگیرێت بەسەر یەک حەفارە و یەک گەڵابەدا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ دۆسیەکە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە، بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی".
ئاماژە بەوەشکراوە "بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى سەیدسادق بە هاوبەشی لەگەڵ بنکەى بەرزنجە دەرچوون بۆ گوندى هەنار سەر بە ناحیەى بەرزنجە، توانیان دوو هاوڵاتى دەستگیربکەن کە سەرقاڵى داربڕین بوون، هاوکات دەستگیرا بەسەر یەك ئۆتۆمبێل و چەندین دارى بڕاودا، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هەر لە سنووری قەزای سەیدسادق، پۆلیسی دارستان لە سنووری گوندی (سۆیلەمیش)، هاوڵاتییەکیان دەستگیرکردووە کە بە تاپڕ سەرقاڵی راوکردن بووە و پۆڕێکی کوژراو و چەکەکەشی دەستی بەسەرداگیراوە".
س.ر

بیروڕا