کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان دوو بڕیاری بۆ فەرمانبەران دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەبارەی گواستنەوەی فەرمانبەران بڕیاریداوە بۆ هەردوو بەڕێوەبەرابەتیی گەنجینە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كراوە کە تیادا هاتووە "داواكارین فەرمانبەر بەشێوەی گرێبەست، یان گواستنەوە، راژەی بۆ سەر میلاكی بەڕێوەبەرابەتیی گەنجینە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و دەوروبەری بگوازرێتەوە".
ئەنجومەنی وەزیرانی کوردستان، بە نووسراوێك، کە لە 28ی ئەیلولی 2022 بۆ وەزارەتەكان نێردراوە تیایدا بڕیاری داوە "هەر فەرمانبەرێك بە گواستنەوەی راژە بێت، یان بە تەنسیبكردن دەیەوێت بچێتە بەڕێوەبەرایەتیی گەنجینەی هەڵەبجە، كاری پێویستی بۆ بكرێت و لە ئەنجامەكەی ئاگادارمان بكەنەوە".
هەروەها بەپێی نووسراوێکی دیکەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان رەزامەندی دراوە بۆ گواستنەوەی فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئەوەشخراوەتەڕوو "جگە لە راژەی سەربازی، هەر فەرمانبەرێك ئارەزووی گواستنەوی راژەی هەیە بۆ سەر میلاكی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان، ئەوا لە رێگەی ئەنجومەنی وەزیران كاری گواستنەوەكەی بۆ دەكرێت."
س.ر

بیروڕا